(سبەی):
عه‌بادی رایگه‌یاند: پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ساڵی (2018) به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان دادەنرێت.
حەیدەر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌کاتی بەشداریی کردنی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی دوەمی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی (2018)، رایگه‌یاند ده‌مانه‌وێت له دابه‌شكردنی داهاتدا یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی هه‌بێت.
سەبارەت بە بایکۆت کردنی دانیشتنەکە لەلایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری پارێزگا تازه ئازادكراوه‌كان و نوێنه‌ری پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌كانی نه‌وت كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێکكه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به پاره‌ی پترۆ دۆلار، حەیدەر عه‌بادی رایگه‌یاند: هیچ رێگرییه‌ك نییه بۆ پێدانی پاره‌ی پیترۆ دۆلار به پارێزگاكانی كه‌ركوك، عه‌ماره، به‌سره، واست و ناسریه.
سەرۆک وەزیران، داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد له‌ناو پرۆژه یاسای بودجه‌دا ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ پترۆ دۆلار جێگیر بكه‌ن.