لیژنەکەی بەغدا؛ وردبینی بۆ موچەی پێشمەرگە و ناوخۆ ناکات

(سبەی):

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای دەکات؛ لیژنەی وردبینی بەغدا وردبینی لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکەن، جگە لە هەردو وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگە.

لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (سبەی) نێردراوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ رابردو بڕی ‌(250) دو سه‌د و په‌نجا ملیار دینار له‌ بانكی‌ ناوەندی‌ به‌غدا نێردراوه‌ بۆ لقی‌ بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق له‌ هه‌ولێر، ئه‌م بانكه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ و كاره‌كانیان له‌ ژێر بڕیاری‌ بانكی‌ ناوەندی دایه.

رایگەیاندوە؛ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ له‌ به‌غداوه‌ پێنه‌گه‌یشتوه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌، به‌ڵكو لیژنه‌كانی‌ پێكهاتو له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامن له‌ وردبینی‌ له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جگه‌ له‌ هه‌ردو وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە