هەفتەى داهاتوش موچەى مانگى (10)ى پەروەردە دابەش ناکرێت

(سبەى):

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم خشتەیەکى دیکەى دابەشکردنى موچەى مانگى (10) بۆ هەفتەى داهاتو راگەیاند، بەڵام لەو لیستەشدا ئاماژە بە وەزارەتى پەروەردە و سێ سەرۆکایەتیەکە نەکراوە بەڵام یەکشەممە موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشدەکرێت

دەقى راگەیەنراوەکە:

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری رایدەگەینێت:

رۆژی یەكشەممە (4/2/2018) موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرێت.
رۆژی دوشەممە (5/2/2018) موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دابەشدەكرێت.
رۆژی سێشەممە (6/2/2018) موچەی وەزارەتەكانی داد و رۆشنبیری دابەشدەكرێت.
رۆژی چوارشەممە (7/1/2018) موچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەكرێت.
رۆژی پێنجشەممە (8/2/2018) موچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە