بەغدا، دو مەرزی سنوری سلێمانی دەکاتە فەرمی

مەرزی سەیرانبەن

(سبەی):

دەستەی دەروازە سنورییەکان کارەکانی بۆ کردنەوەی هەردو مەرزی کێلێ و سەیرانبەن دەست پێدەکات.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاوی کردوەتەوە، دەستەی دەروازە سنورییەکان ئاشکرای کرد؛ لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی کازم عیقابی سەرۆکی دەستەکە و ئەندامێتی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم پێکهاتوە بۆ کردنەوەی هەردو دەروازەی سنوریی کێلێ و سەیرانبەن لە پارێزگای سلێمانی، بەشێوەیەکی فەرمی و وەک دو دەروازەی نێودەوڵەتی سنوریی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

بەپێی راگەیەندراوەکە؛ دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان و کۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکە، سەرجەم راسپاردەکان ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت وەک سەرۆکی دەسەڵاتی فیدراڵی و خاوەنی بڕیار لەوبارەیەوە.

ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە کە لەسەرتای ئەم هەفتەیەوە بە بڕیاری حکومەتی عێراق سەرجەم دەروازە لاوەکایی و نافەرمییەکانی سنوری هەرێمی کوردستان و ئێران داخران تا ئەوکاتەی کاروبارەکانیان دەکرێتە فەرمی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە