ئەردۆغان و سوریا هەڕەشە لە یەکتر دەکەن

(سبەی):

ئەردۆغان رایگەیاندوە کە داوا لە تورکیا کراوە لەشکرکێشیی وڵاتەکەی بۆ سەر عەفرین راگیرێت، بەڵام بونی ئەمەریکا لە سوریا دوای لەنێوبردنی داعش بۆ دژایەتی تورکیا و روسیا و ئێرانە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبونەوەی تایبەتی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتەکەی(ئاکەپە)، رایگەیاند؛ داوا لە تورکیا کراوە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر عەفرین رابگرێت، بەڵام ئێمە پێداگریی دەکەین تا کۆتایی بە مەترسیی تیرۆریزم لە سنورەکان دەهێنین.

ئەردۆغان وتی: “واشنتۆن کە داوا لە ئەنکەرە دەکات کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە سوریا بهێنێت، بۆچی هێزە ئەمەریکییەکان لە عێراق و باکوری سوریا و ئەفغانستان ناکشێنەوە؟”.

وتیشی: “ئاشکرایە بونی سەربازیی ئەمەریکا لە سوریا، دوای کۆتایی هێنان بە داعش بۆ دژایەتیکردنی تورکیا و ئێران و رەنگە روسیا بێت، بەڵام تورکیا پێداگرانە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەرسیۆنەکانی بۆ دژایەتی تیرۆریزم”.

وتەکانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە سوپای سوریا رایگەیاند، بنکەیەکی نوێی قەڵغان سەربازیی لە  حەلەب دامەزراندوە کە توانای بە ئامانجگرتنی فڕۆکەی جەنگیی هەیە و بە ئاشکرا هۆشداریی دراوەتە تورکیا کە ئەگەر بەردەوام بێت لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەوا لە لایەن سوپای سوریاوە دەکرێتە ئامانج.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە