جەهەپە: بە گرتنى عەفرین ژمارەی کوژراونی تورکیا زیاد دەکات

(سبەی):

سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند؛ ئەگەر تورکیا بیەوێت بەرەو عەفرین پێشڕەویی بکات ژمارەی کوژراوانی سوپا بەرز دەبێتەوە بۆیە دەبێت بیر لە راگرتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە بکرێتەوە.

کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) لە وەڵامی چەند رۆژنامەوانێکی وڵاتەکی رایگەیاند؛ ئاسایشی تورکیا بۆ ئێمە گرنگە، بەڵام لەگەڵ داگیرکردنی عەفریندا نیم، چونکە دەبێتە هۆی زیادبونی ژمارەی کوژرانی سوپای تورکیا و ئەمەش کارێکی باش نییە.

کلیچدائۆغڵو جەختی کردوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنی (چڵی زەیتون) بۆسەر عەفرین بۆ ئاسایشتی تورکیا پێویست بوە، بەڵام نابێت پێشڕەویی زیاتر بکرێت و بیر لە داگیرکردنی شارەکە بکرێتەوە چونکە ژمارەی کوژراوانی سوپا زیاد دەکات و ئەمە پێویست نییە.

ئەوەشى وتوە: “ئۆپەراسیۆنی (قەڵغانی فورات) تورکیا لە سوریا هەر بۆ مەبەستی ئاسایشی وڵاتەکەمان بوە، بەڵام زۆر پێداگر نەبوین چونکە پێویستی نەدەکرد ئێستاش پێویست بەوە ناکات لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چڵی زەیتون) بیر لە داگیرکردنی عەفرین بکرێتەوە، چونکە ژمارەی کوژراوانی سوپا بەردەوام زیاد دەکات”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە