بەڤیدیۆ؛ ساتەوەختی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە روسییەکە

(سبەی):

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەشوێنێکی گشتیدا گیراوە، دیمەنی ساتەوەختی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە روسییەکە نیشان دەدات کە بە (71) سەرنشینەوە دوای چەند خولەکێک لە فڕینی، کەوتەخوارەوە و تێکشکا.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە کە پێدەچێت، فڕۆکەکە یاخود بەشێکی فڕۆکەکە بێت، بەئاگرێکی زۆرەوە خۆی دەکێشێت بەزەویدا.

بەوتەی وەزارەتی حاڵەتە لەناکاوەکانی روسیا، سەرجەم ئەو (71) سەرنشینە کە لەنێو فڕۆکەکەدابون، گیانیان لەدەستداوە و پارچەی فڕۆکەکەش لە چەندین لاوە بڵاوبوەتەوە.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەرپرسانی روسیا ئاماژەیان بە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نەکردوە، بەڵام لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەستپێکردوە و سەرۆکی ئەو وڵاتەش سەرەخۆشی لە قوربانیانی روداوەکە کردوە.

دوێنێ یەکشەممە فڕۆکەی جۆری (ئەنتۆنۆڤ 148)ی سەر بە هێڵی (ساراتۆڤ) کە لەگەشتێکی ناوخۆییدا بو بەرەو شاری ئۆرسک، لە هەرێمی رامنسکۆی ناوچەی مۆسکۆ کەوتەخوارەوە و تێکشکا و پێش کەوتنە خوارەوەشی گڕی گرتبو فڕۆکەکە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە