عەبدوڵا پەشێو (عەفرینگراد) دەنوسێت

(سبەی):

شاعیری ناوداری کورد، عەبدوڵا پەشێو نوێترین بەرهەمی خۆی بۆ بەرخۆدانی عەفرین نوسیوە بەناوی (عەفرینگراد)، ئەوەش وەک پاڵپشتییەک بۆ (28) رۆژ لە بەرخۆدانی شاری عەفرین، لەبەرامبەر هێرش و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی بۆسەر ئەوشارە، بەڵام تاوەکو ئێستا شەڕڤانان و هاوڵاتییان بەرگری سەخت لە شارەکەیان دەکەن.

عەفرینگراد

هاڕەی ئێف شازدەم دەگاتە بەر گوێ،
لرفەی ئاگری زارکی دۆزەخ و بۆنی دوکەڵ دێ.
هەشتا ملیۆن چاو روەو رۆژاوان،
چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە هەڵدێ.
هیوای جارانم بە مەزادخانەی مافی مرۆڤ بو،
دەناورامەوە بێتە هیمدادم. 

دەیانپرسی کێی؟
دەمگوت:”چیای من بو پەنای نوحی دا،
من قەد و چڵی داربەڕوی مادم…”
بەڵام، لەمەولا،
ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم
سەر بڵند دەکەم،
دەڵێم:”هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم”.

عەبدوڵا پەشێو

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە