(سبەی):
شەڕڤانانی رۆژئاوا، چالاکییەکی تایبەت لە گوندێکی عەفرین ئەنجام دەدەن، کە ماوەیەکە تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە دەستیان بەسەردا گرتوە.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکراوەتەوە، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، لە ناوەندی گوندی عەلیبسکێ-ی ناوچەی راجۆ، چالاکییەکیان دژی بنکەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە دو ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەو گروپانە تێکشکێنراوە و ژمارەیەک چەکدار کوژراون.
دوای ئامادەکاریی و دابەش کردنی شەڕڤانان بۆ چەند گروپێکی پارتیزانی، لە بەرزاییەکانی دەوروبەری گوندەکەوە هێرش دەکەن سەر ئەو چەکدارانە و دو ئۆتۆمبێلیان دەسوتێنن و ژمارەیەکیان دەکوژرێن.