سەرۆکى پەرلەمانى لیبیا دەسەڵاتدارانى تورکیا تۆمەتبار دەکات

عەقیلە ساڵح

(سبەی):

سەرۆکى پەرلەمانى لیبیا، تورکیا بە هاوکار و وەستان لە پشت ئەو تەقینەوانە تۆمەتبار دەکات کە وڵاتەکەى کردوەتە ئامانج.

ئەمڕۆ دوشەممە عەقیلە ساڵح سەرۆکى پەرلەمانى لیبیا لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا لەبارەى ئەو تەقینەوانەى وڵاتەکەى کردوەتە ئامانج کە دواترینیان لە مزگەوتێکى بەغازى ئەنجامدرا، راگەیاند؛ بەداخەوە نمونەى ئەو تەقینەوانە بە هاوکارى هەندێک وڵات ئەنجامدەدرێن، بەدیاریکراوى تورکیا”.

ئاماژەى بەوەکردوە دەستبەسەرداگرتنى کەشتیەک لەلایەن یۆنانەوە کە (29) کۆنتێنەر کەرەستەى تەقینەوەى هەڵگرتبو لەمانگى رابردودا و لە تورکیاوە بەڕێوەبو بۆ مەسراتە، بەڵگەى ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە لەپشت روداوانەوەن.

ئەوەشى خستوەتەڕو کە رێنماییان ئاراستەى لایەنە ئەمنیەکان کردوە بە دانانى کامێراى چاودێرى و گرتنە بەرى رێوشوێنى پێویست بۆ رێگرى لە هەر کارێکى تێکدەرانە بەتایبەت لە مزگەوتەکاندا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە