کۆشکى سپى: کۆریاى باکور کۆبونەوەکەى لەگەڵ پێنس هەڵوەشاندوەتەوە

(سبەی):

کۆشکى سپى ئەو زانیاریانە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆریاى باکور کۆبونەوەیەکى لەگەڵ جێگرى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەو وڵاتە هەڵوەشاندوەتەوە.

دواى ئەوەى راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد دەسەڵاتدارانى کۆریاى باکور کۆبونەوەیەکى شاندەکەیان لە چوارچێوە بەشداریکردن لە پەراوێزى یارییەکانى ئۆڵۆمپى زستانە لەگەڵ مایک پێنسى جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا رەتکردوەتەوە، ئەمرۆ چوارشەممە ئیدارەى کۆشکى سپى زانیارییەکانى پشتڕاست کردەوە.

نیک ئایرسى سەرۆکى ئیدارەى مایک پێنس لە بەیاننامەیەکدا لەبارەى ئەو زانیاریانەوە رایگەیاندوە؛ کۆریاى باکور دیدارەکەى دواخستوە، ئەوان کۆبونەوەکەیان رەتکردەوە، پێموایە ئەوان هیچ کات ئامادە نین بە پەرۆشەوە لەسەر مێزى گفتوگۆ دابنیشن”.

ئەوە لەکاتێکدایە کە رۆژنامەى واشنتۆن پۆست لەبارەى ئەو کۆبونەوەیەوە بڵاوى کردوەتەوە؛ مایک پێنس لەکاتلا ئامادەبونى لە کۆریاى باشور، بەڕێوەبوە بۆئەوەى بچێتە کۆبونەوەوە لەگەڵ کیم یو جۆنگى خوشکى سەرۆکى کۆریاى باکور و کیم یۆنگ نامى سەرۆکى فەخرى ئەو وڵاتە، بەڵام بەرپرسەکانى کۆریاى باکور پێش دو سەعات لە ئەنجامدانى، دیدارەکەیان رەتکردوەتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە