روسیا دان بە کوژرانی سەربازەکانیدا دەنێت لە هێرشێکی ئەمەریکادا

(سبەی):

دوای ئەوەی روسیا چەند جارێک رەتی کردەوە کە ئەمەریکا سەربازەکانی لە سوریا کردبێتە ئامانج و کوژرابێتن، دان بەوەدا دەنێت کە ژمارەیەک چەکداری لە دێرەزو بە هێرشی ئەمەریکا کوژراون.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا  لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەى بەهۆی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا لە دێرزو-ی سوریا کوژراون.

شەوی هەشتی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هێرشێکی قورسیان بۆ سەر کۆمەڵێک چەکدارا لە سوریا ئەنجامدا و بەهۆیەوە زیاتر لە (100)کەس کوژران، ئەوکات واشنتۆن رونی کردەوە کە ئەو چەکدارانە ئەندامی سوپای سوریای ئازاد بون کە هاوپەیمانی داعشن و ویستویانە پەلاماری شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) بدەن.

دوای ئەوەش روسیا بڵاوی کردەوە کە ئەمەریکا لە دێرەزور هێرشێکی قورسی بۆ سەر چکدارانی رژێمی سوریا ئەنجامداوە و ئیدانەی کرد، بەڵام هەواڵی کوژرانی سەربازانی وڵاتەکەی لەو هێرشەی ئەمەریکادا رەت دەکردەوە.

لە رونکردنەوەى وەزارەتی دەرەوەی روسیادا هاتوە؛ ژمارەیەک هاوڵاتی روسیا کە بە خواستی خۆیان بەشداریی شەڕیان کردوە لە سوریا لەو هێرشەی ئەمەریکادا کوژراون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە