پێشبینیی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەکرێت

(سبەی):

گۆڤارێکی جیهانی پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتودا شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل روبدات و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەری رودانی ئەو شەڕە بەهێز دەکەن.

گۆڤاری ناشناڵ ئینتریست (The National Interest) لە راپۆرتێکیدا پشتبەستو بە ژمارەیەک شارەزای سیاسی و سەربازیی بڵاوی کردوەتەوە کە روداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژبونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و دۆخی ناوخۆی ئێران ئەگەرەکانی رودانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەهێزتر دەکات.

نوسەری راپۆرتەکە پێشبینیی کردوە کە گرژبونەوەی دۆخی سوریا و سنورەکانی ئیسرائیل هۆکارێکی سەرەکی دەبێت لە هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەو دو وڵاتە.

ئاماژەی بەوە کردوە کە بە ئامانجکردنی فڕۆکەی (F16)ی ئێسرائیل و تێکشکاندنی لە لایەن سوریاوە بەهۆی فڕۆکە سیخوڕییەکانی ئێرانەوە بوە، بۆیە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئیسرائیل بیر لە تۆڵەکردنەوە بکاتەوە.

ئەو نوسەرە کێشە سیاسی و ناوخۆییەکان و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە ئێران بە هۆکارێکی دیکە دەزانێت بۆ رودانی ئەو جەنگە، چونکە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دەتوانن لە رێگەی ئەو شەڕەوە رای گشتیی ناوخۆیی وڵاتەکەیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە لارێدا بەرن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە