(سبەی):
بە بڕیاری پاشای سعودیە و لە چوارچێوەی پرۆژەی گۆڕانکاریی لە وڵاتەکەیدا ژمارەیەک فەرماندەی پلە باڵا و بەپرسی سەربازیی لە کارەکانیان دورخرانەوە.
میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە؛ بە فەرمانی سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعودیە و لە چوارچێوە پڕۆژەی گۆڕانکاریی لە وڵاتدا عەبدولڕەحمان بن ساڵح بنیان کە سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی سعودیە بوە، خانەنشین کراوە و کەسێکی دیکە جێگەی گرتوەتەوە و ناوبراو دەبێتە راوێژکاری دیوانی پاشایەتی سعودیە.
گۆڕانکاریی لە فەرماندەکان و بەرپرسانی سعودیە هێزی ئاسمانی و وشکانیی وڵاتەکەی گرتوەتەوە و ترکی بن بەندەر بن عەبدولعەزیز کراوەتە فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی و فەهد بن عەبدوڵا ئەلمەتیر بە فەرماندەیی هێزەکانی وشکانی و جارەڵا بن محەمەد عەلەویی کراوەتە فەرماندەی هێزە موشەکییە ستراتیژییەکانی سعودیە.
محەمەد بن سەلمان-ی کوڕی پاشای سعودیە بەرپرسە لە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کە هاوکات جێگرەوەی پاشای وڵاتیشە و لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی نوێی سعودییە بۆ ساڵی (2030) ئەو گۆڕانکاریانە کراون کە چەند وەزارەتێکی دیکەی جگە لە وەزارەتی بەرگریی گرتوەتەوە، بەڵام ئەو گۆڕانکارییانە تەنها لە چوارچێوەی گۆڕینی جێگری وەزارەتەکان و لادانی قائیمقامی چەند ناوچەیەک لەو وڵاتە بوە.