(سبەی):
ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی شاری كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان گه‌یشته (39) كوژراو و (45)بریندار و داعش ئەو تەقینەوەیەی گرتە ئەستۆ.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند؛ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر مزگه‌وتی ئیمام زه‌مان له ناوچه‌ی داشت بارتچی له رۆژئاوای شاری كابوڵ.
ئاماژە بەوە کراوە؛ هه‌ر كه نوێژخوێنان ده‌ستیان كردوه به نوێژی هه‌ینی، هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كه خۆی ته‌قاندوەته‌وه.
هه‌ر دوێنێ هەینی و له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی خۆكوژی مزگه‌وتێكی سوننه‌كانی له ویلایه‌تی غوری رۆژئاوای ئه‌فغانستان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه (33)كه‌س كوژران.
له دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كابوڵیشه‌وه هاوڵاتیانی شیعه مه‌زهه‌بی ئه‌فغانی داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت رێوشوێنی ئه‌منیی توند بۆ پاراستنی حسه‌ینییه‌كان بگرێته‌به‌ر.