(سبەی):
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رۆژی (12)ی ئایاری داهاتوی وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكرد، به‌مه‌ش ده‌بێته چواره‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق، له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان له (25) ساڵی رابردوی ته‌مه‌نی خۆیدا ته‌نیا چوار پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌نجامداوه.
له ماوه‌ی (13) ساڵی رابردودا و له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له ساڵی (2003) و له دوای یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌مو چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن له عێراقدا كراوه، ئێستاش كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاری كرد، تا ئه‌و واده‌یه‌ی دیاری كراوه ده‌بێت به چوار جار هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
واتا له هه‌ریه‌ك له ساڵه‌كانی (2005،2010،2014،2018) به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌رچه‌ند پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كه‌مجار له ساڵی (1992) له دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان كرا، به‌ڵام ته‌نیا دو ساڵ دوای ئه‌و واده‌یه و به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه تا ساڵی (2005) هیچ هه‌ڵبژاردنێك نه‌كرا.
له ساڵه‌كانی (1992،2005،2009،2013) هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستاندا كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتوه، له قه‌یرانی سیاسی و دارایی و ئابوری، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام كێشه‌كانی خه‌ڵك زیاتر ده‌بن و قه‌یرانه‌كان خه‌ستترده‌بنه‌وه، تا ئێستا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان دیار نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه واده‌كه‌ی ته‌واوبوه و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش باس له درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ماوه‌ی دو ساڵه، له ساڵی (2015)ه‌وه به بڕیارێكی حیزبی و دور له پرۆسه‌ی دیموكراسی په‌رله‌مان په‌كخراوه و نه‌یتوانیوه ئه‌ركه‌كانی خۆی له یاسادانان و چاودێریی كردن رایی بكات، له‌و بازگه‌یه‌ی كه سوپای عێراق كردویه‌تی به سنوری نوێی خۆی له دوای شكستی سه‌رانی ریفراندۆم و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و نه‌یهێشت بچێته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ی و ئیتر ئه‌و دیموكراسییه‌ی شانازییان پێده‌كرد كۆتایی هات، له‌گه‌ڵ ئه‌وەشدا له‌وكاته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به ئیفلیجی رێ ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش كه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2005)ه‌وه مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا و ساڵی (2009) دوباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه، پاشان له ساڵی (2013) دو ساڵی له په‌رله‌مان به نایاسایی بۆ درێژكرایه‌وه، دوای ته‌واوبونی ئه‌و دو ساڵه كه به‌پێی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌كه‌ی جارێكی دیکە یارای درێژكردنه‌وه نه‌بو، به‌ڵام جارێكی دیکە به نایاسایی و له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی شوراوه دو ساڵی تریشیان بۆ بارزانی درێژكرده‌وه، ئێستاش سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌مو قه‌یرانه‌ی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا و سه‌پاندنی سیستمی زۆره‌ملێی چاره‌كه موچه و نیوه موچه و له‌ده‌ستدانی زیاتر له (50%)ی خاكی تازه رزگاركراوی كوردستان هێشتا چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم به نادیاری ماونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵئەوەشدا ناوبانگی دیموكراسی هه‌رێم و بانگه‌شه‌ی حیزبه دیموكراسیخوازه‌كانی كوردستان ئه‌وانه‌ی لافی پێشكه‌وتنی دیموكراسی لێ ده‌ده‌ن كه‌وتۆته ژێرباری كۆمه‌ڵێك پرسیاری گه‌وره‌وه.
ئێستا ده‌بینین، له عێراقی دوای رژێمی به‌عس له ماوه‌ی (13) ساڵدا چوارجار هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌ی (25) ساڵدا ته‌نیا چوار جار هه‌ڵبژاردن كراوه ناونیشانی جاری داهاتوی بێ سه‌ر و شوێنه.