تیلەرسۆن گەیشتە بەغدا

(سبەى):

ئەمشەو ریكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بەسەردانێكی پێشتر رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە؛ بڕیارە ڕیكس تیلەرسۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دواین گۆرانكاڕیەكانی سەر گۆڕەپانی عێراق.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ لە سعودیە تیلەرسۆن هێرشی  توندی كردە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی و بە هێزی بیانی ناویبردن و داوای كرد خاكی عێراق جێبهێڵن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە