عەبادى: بۆچونى عێراق دەگەیەنمە وڵاتانى دراوسێ لەبارەى داهاتوى ناوچەکە

حەیدەر عەبادى

(سبەى):

عەبادى ئاماژە بەوە دەکات کە دەیەوێت سەردانى تورکیا و ئیران بکات و دەڵێت: “بۆچونى عێراق دەگەیەنمە وڵاتانى دراوسێ لەبارەى داهاتوى ناوچەکە”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ توركیا رایگه‌یاند؛ سبەینێی‌ چوارشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌گاته‌ ئه‌نكه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ بیناڵى یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا كۆده‌بێته‌وه‌. و وتیشى:”عه‌بادی‌ و یه‌ڵدرم وێڕای‌ تاوتوێكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دو قۆڵییه‌كانی‌ نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و به‌غدا باس له‌ پێشهاته‌كانی‌ دوای‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ره‌وشی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن”.
ئێوارەى ئەمڕۆش حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند کە دەیەوێت سەردانى تورکیا و ئێران بکات و وتیشى:” بۆچونى عێراق دەگەیەنمە وڵاتانى دراوسێ لەبارەى داهاتوى ناوچەکە”.
بڕیاربو (15)ی‌ ئه‌م مانگه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا سه‌ردانی‌ عێراق بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ و چه‌ند میدیایه‌كیش هۆكاره‌كه‌یان بۆ ناكۆكی‌ نێوان به‌غدا و ئه‌نكه‌ره‌ له‌سه‌ر بونی‌ هێزی‌ توركیا له‌ باشیك گه‌ڕانده‌وه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە