(سبەی):
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی سڕكردنی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له په‌یامێكدا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به ته‌نزه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ریفراندۆم سڕ ده‌كه‌ن بۆچی ئه‌و كاره‌تان كرد.
بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له وتارێكدا له شاری ئیزمیر له باره‌ی سڕكردنی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به سڕكردنی ریفراندۆمه‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغی پێش ریفراندۆم، كه ریفراندۆم سڕده‌كه‌ن بۆچی سوربون له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌ی ریفراندۆم.
وتیشی :”ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم گوێیان به ئامۆژگارییه‌كانی توركیا نه‌دا له كاتێكدا توركیا چه‌ندین ساڵه پارێزگاریان لێده‌كات”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌شبینی خۆشی به دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: پێده‌چێت وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌كردن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماربكات.