تیلەرسۆن: حوکمى بنەماڵەى ئەسەد بەرەو کۆتایى دەچێت

تیلەرسۆن و دى مستۆرا

(سبەى):

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت؛ حوکمى بنەماڵەى ئەسەد بەرەو کۆتایى دەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ریکس تیلەرسۆنى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا، دواى کۆبونەوەى لەگەڵ ستیڤان دى مستۆرا، نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروبارى سوریا، لە جنێف، رایگەیاند حوکمى بنەماڵەى ئەسەد بەرەو کۆتایى دەچێت، تاکە شت بۆئەو دۆخە چۆنیەتى کۆتایى هێنانە بەو حوکمە کە ئەوەش تەنها پەیوەستە بە کاتەوە.

ئەو ئاماژەى بەوەکردوە سەرکەوتنەکانى سوپاى ئەسەد لە شەڕ و دۆخى چەند ساڵەى سوریادا نەدەهاتنە دى ئەگەر پاڵپشتى هێرشى ئاسمانى روسیاى نەبوایە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە