(سبەى):
بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه سه‌ردانی عێراق بكات.
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوندییه‌كانی نێوان عێراق و سعودیه‌دا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی ده‌گاته به‌غدا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ تا ئێستا كاتی سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵا سه‌ردانی سعودیه‌ی كرد و له‌و سه‌ردانه‌شدا رێككه‌وتننامه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردو وڵات ئیمزا كرا.