(سبه‌ی):
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو، یۆكیا ئامانۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌ردانی ئێران بكات.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، له‌و سه‌ردانه‌دا ئامانۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بالاَی ئێران كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك ده‌كات كه له ساڵی (2015)دا له‌نێوان هه‌ردولادا ئیمزا كرا.
سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا ئه‌مریكا ئێران به پابه‌ندنه‌بون به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ساڵی (2015) تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵام ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، كه ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بوه.