هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ئاگربەستیان راگەیاند

(سبەی):

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی داعش رایدەگەیەنێت؛ پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق رێککەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوانیاندا.

رایان دیلۆن، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە؛ ئاگادارن لەوەی هێزی پێشمەرگە و ‌هێزە عێراقییەکان گەیشتونەتە رێککەوتنێک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوانیاندا.

وتیشی: ئێمە پشتیوانی ئەو هەنگاوە دەکەین و دەخوازین گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێ بکات.

ئەوەشخراوەتەڕو، ئاگربەستەکە سەرجەم ناوچەکانی هێڵی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەگرێتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە