(سبەی):
سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دوای بڕیاری په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌ی بۆ جیابونه‌وه له ئیسپانیا داوای له هاوڕێكانی كرد پابه‌ند بن به بنه‌ماكانی ئاشتیخوازی.
كارلس بۆگدیمۆنت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له وتارێكدا بۆ لایه‌نگره‌كانی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان رایگەیاند؛ ده‌بێت له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا به‌هاكانی خۆمان له ئاشتیخوازی و شكۆ پیشان بده‌ین، و دروستكردنی كۆماری كه‌ته‌لۆنیا له‌به‌رده‌ستی ئێمه و ئێوه‌دایه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان هه‌نگاوێكینا كه خوازیاری بوین و خه‌باتمان بۆ كرد ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای سندوقه‌كانی ده‌نگدان بو.
وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه و جیابونه‌وه‌ی له ئیسپانیا په‌سه‌ندكرد.
هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا
– ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای ئیسپانیا
– روبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له (32) هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه
– شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی ئیسپانیایه
– ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له حەوت ملیۆن كه‌سه و رێژه‌ی (14%)ی كۆی گشتی دانیشتوانی ئیسپانیا پێكده‌هێنێت
– زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه سه‌ربه مه‌زهه‌بی كاسۆلیكین
– به ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری و پیشه‌سازی ئیسپانیا داده‌نرێت
– شاری به‌رشه‌لۆنه پایته‌ختی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایه
– زمانی كه‌ته‌لۆنی و ئیسپانیی زمانی ره‌سمی هه‌رێمه‌كه‌ن
– رۆژی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می (2017) ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌و هه‌رێمه به‌ڕێوه‌چو
– زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌نگیان دا به جیابونه‌وه له ئیسپانیا