(سبەی):
شای ئیسپانیا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی راسپارد كاروباری هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه‌ببات تا ئه‌وكاته‌ی له‌و هه‌رێمه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلیپی شه‌شه‌م شای ئیسپانیا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی مه‌درید، فه‌رمانیدا سورایا دی سانتاماریا جێگری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسپانیا كاروباری هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه‌ببات.
له دوای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیاوه، حكومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه و له‌كارخستنی كارلس پۆگدیمۆنت سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ی پادشا، كارلس پۆگدیمۆنت سه‌رۆكی له‌سه‌ر كارلابراوی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌توانێت به‌شداریی بكات له‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ی كه حكومه‌تی ئیسپانیا بڕیاری لێداوه له‌رۆژی (21)ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا داوای له خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه روبه‌ڕوی ئه‌و بڕیاره ببنه‌وه كه له‌لایه‌ن پادشای ئیسپانیاوه ده‌رچوه.