(سبەی):
هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كرده‌وه به راده‌ستكردنی نه‌وت بۆ كۆمپانیای نیشتیمانی نه‌وتی عێراق له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی كه‌شتییه‌وانییه‌وه ئاشكرای كرد، دوێنێ شه‌ممه بۆ جاری یه‌كه‌م له دوای بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، له بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌وت گه‌یشتوه‌ته كۆگاكانی كۆمپانیای نیشتیمانی نه‌وتی عێراق له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كه به سۆمۆ ناسراوه.
بەوتەی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، رۆژی رابردو (90) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتوه‌ته كۆگاكانی كۆمپانیای سۆمۆ.
ده‌ستپێكردنه‌وه به راده‌ستكردنی نه‌وت به حكومه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم و بانگه‌وازی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند.