عەبادی: بەم نزیکانە موچەى پێشمەرگە و فەرمانبەرانى هەرێم دابین دەکەین

(سبەى):

حەیدەر عەبادى رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە موچەى سەرجەم فەرمانبەرانى هەرێم و پێشمەگە دابین دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە چوارچێوەى کۆنگرەى رۆژنامەوانى هەفتانەیدا کە دواى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دەدات، ئەوەى خستەڕو کە بەم نزیکانە موچەى پێشمەرگە و سەرجەم فەرمانبەرانى هەرێم دابین دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەى دو ساڵە حکومەتى هەرێم سیستمى زۆرەملێى پاشەکەوتى موچەى بەسەر موچەخۆرانى هەرێمدا سەپاندوە و تائێستاش نەتوانراوە بەو سیستمە موچەى مانگى ئابى رابردوى فەرمانبەران دابەش بکات.

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، عەبادى جەختى لەوە کردەوە کە هێزەکانى حکومەتى ناوەند لەسەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان جێگیر دەکەن، هەروەک هەندێک کەناڵى کوردیى بە هاندان دژى هێزە فیدراڵیەکان تۆمەتبار کرد و ئەوەشى بە “تاوانى جەنگ” ناوبرد.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە