(سبه‌ی):
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای دوكان، دو كه‌س كوژران و دو كه‌سی تریش بریندار بون.
عه‌قید حه‌یده‌ر بێسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوكان به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی جۆبڵاخی سه‌ر به دوكان، كه‌سێك له ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ده‌ستڕێژی گولله‌ی له چه‌ند كه‌سێك كردوه و به‌هۆیه‌وه دو كه‌س كوژران و دو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون.
وتیشی: دو برینداره‌كه برینیان سه‌خته‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، روداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رویداوه‌و تائێستا ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.