(سبه‌ی):
یه‌كێتی مامۆستایان هۆشداری له شكستی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رچی قه‌یران هه‌بێت ناگاته قه‌یرانی راوه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا یه‌كێتی مامۆستایان ئامۆژگاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه موچه‌ی مامۆستایانی هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا دابین بكه‌ن و داواش ده‌كه‌ن كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت گرنگیدان بێت به مامۆستایان.
یه‌كێتی مامۆستایان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه، كه له‌ساڵی (2014)وه ده‌ستیپێكردوه‌و دواتریش به‌هۆی پاشه‌كه‌وتی موچه له (2016)، ژیانی مامۆستایان ناله‌بار بوه‌و په‌روه‌رده‌ش روبه‌ڕوی گرفتی گه‌وره بوه‌ته‌وه.
یه‌كێتی مامۆستایان هۆشداریداوه له‌وه‌ی هه‌رچی قه‌یران هه‌بێت ناگاته قه‌یرانی راوه‌ستانی پرۆسه‌ی خوێندن، چونكه به‌وه كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م.