وردەکارى هێرشەکەى نیویۆرك .. هەشت كوژراو و 12 بریندار

ئەو ئۆتۆمۆبێلەى روداوەکەى پێ ئەنجامدرا

(سبەى):

لە شاری نیویۆركی ئەمەریكا هێرشبەرێك بە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری بچوك ژمارەیەك كەسی كرد بە ژێرەوە.

میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە، هێرشەكە لە ناوچەی مانهاتنی شاری نیۆریۆرك رویداوە و بە هۆیەوە هەشت كەس كوژراون و (12) كەسی دیکەش برینداربون.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی گاردیان؛ لە نێو كوژراوەكاندا پێنجیان ئەرژەنتینین و یەكێكیشیان بەلجیكیە.

پاش روداوەكەش هێرشبەرەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا، كە كەسێكی بە رەگەز ئۆزبەكستانیە بە ناوی سەیفوڵا سابیۆڤ و تەمەنی (29) ساڵە و ساڵی (2010) لە ئەمەریكا نیشتەجێ‌ بوە.

لە یەكەم كاردانەوەشدا بەرامبەر ئەو روداوە  دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا روداوەکەی بە كردەوەیەكی تیرۆریستی ناوبرد و وتى:”پێویستە رێگەنەدەین داعش بێتە ناو وڵاتەكەمانەوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە