شەڕڤانان لە دێرزور لە پێشڕەویدان

(سبەى):

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ ده‌وروبه‌ری‌ دێرزور به‌رده‌وامه‌ ‌و شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات لە پێشڕەویدان و توانیویان چەند گوندێکى دیکە رزگاربکەن و لە پێکدادانەکانیشدا ژمارەیەک چەکدارى داعش كوژران.

سایتى (هاوار نیوز) بڵاویكرده‌وه‌، دوێنێ‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا شه‌ڕڤانان گوندی‌ حه‌ریقه‌یان رزگاركردوه‌ كه‌ (41) كیلۆمه‌تر له‌ شاری‌ دێرزوره‌وه‌ دووره‌ ‌و له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا (13) چه‌كداری‌ داعش كوژراون.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، له‌ گوندی‌ عه‌گیدات شه‌ڕ و پێكدادانی‌ سه‌خت به‌ڕێوه‌چوه ‌‌و ‌لا‌نی‌ كه‌م (25) چه‌كداری‌ داعش كوژراون.

ماوەى (35) رۆژه‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ئۆپه‌راسیۆنی‌ گه‌رده‌لولی‌ جزیره‌یان بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ دێرزور ده‌ستپێكردوه و رۆژانى پێشتریش چەند گوندێکیان لەژێر دەستى داعش دەرهێناوە‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە