(سبه‌ی):
تائێستا به‌غداو ئه‌نكه‌ره نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌میانی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی كۆگای سوته‌مه‌نی كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا نه‌گه‌یشتۆته رێككه‌وتن له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كه له دوای روداوه‌كانی (16) ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌وتوه‌ته ده‌ست حكومه‌تی عێراق.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند، گفتوگۆ و دانوستان له‌و باره‌یه‌وه له‌نێوان هه‌ردولادا به‌رده‌وامه.