یۆنامی‌: له‌ شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی‌ مانگی‌ رابردودا (114) كه‌س كوژراون

(سبه‌ی‌):

نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق ئاشكرایده‌كات، مانگی‌ رابردو به‌هۆی‌ توندوتیژیی و روبه‌ڕبونه‌وه‌ی‌ چه‌كداریی‌ له‌ عێراق، (114) كه‌س كوژراون و (244) كه‌سیش برینداربون.

یۆنامی‌ له‌ راپۆرتی‌ مانگانه‌یدا رایگه‌یاندوه‌، (109) له‌ كوژراوه‌كان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نین و ئه‌وانی‌ دیكه‌ش ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن، له‌ (244) برینداریش (237)یان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نین و ئه‌وانی‌ دیكه‌ش له‌ ڕیزی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانن.

یۆنامی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ له‌ كۆی‌ (114) كوژراو، (38) كه‌سیان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ به‌غداد بون، (139) كه‌سیش برینداربون، به‌دوای ئه‌ویشدا پارێزگای‌ ئه‌نبار دێت به‌ (36) كوژراو و (55) بریندار، دواتریش پارێزگای‌ كه‌ركوك به‌ (18) كوژراو و (33) بریندار.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە