ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا پارێزگاری‌ له‌سه‌ركار لادا و ره‌وانه‌ی‌ دادگای‌ كرد

(سبه‌ی‌):

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌، نه‌وفل حه‌مادی‌ پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وای‌ به‌ غیابی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دورخسته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی‌ دادگای‌ كرد.

حه‌سه‌ن سه‌بعاوی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كه‌ له‌ ئه‌لقوش به‌ڕێوه‌چوه‌، (21) ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌نگیانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و به‌هه‌ده‌ردانی‌ سامانی‌ گشتیی‌، پارێزگار له‌كاره‌كه‌ی‌ دوربخه‌نه‌وه‌و ره‌وانه‌ی‌ دادگای‌ بكه‌ن.

نه‌وفل حه‌مادی‌ پارێزگاری‌ نه‌ینه‌واش له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا له‌ ئه‌لقوش، نایاساییه‌ و بانگهێشتی‌ ئه‌و دانیشتنه‌ش نه‌كراوه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە