وێنە؛ پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە دەربەندیخان

(سبەی):

ئەمڕۆ چوارشەممە، پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی نێودەوڵەتی لە دەربەندیخان دەستی پێکرد.

لە فێستیڤاڵەکەدا (18) نمایشی شانۆی شەقام لەلایەن تیپە شانۆییەکانی کوردستان و عێراق و جیهانیەوە ئەنجامدەدرێت و کارەکانی بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخانەوە رێکخراوە و تیپە شانۆییە بەشدارەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و تیپی بابلی عێراق و تیپەکانی دیکە لە وڵاتانی جیهانەوە بەشدارن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە