(سبەی):
بەهۆی دۆسییەکەی گیچەڵی سێکسی (15) ساڵ لەمەوبەرییەوە، وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەستلەکار دەکێشێتەوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا رایگەیاند: دوای ئاشكرابونی دۆسیه‌یەكی تایبه‌ت به گێچه‌ڵی سێكسی، مایكڵ فالۆن وه‌زیری به‌رگری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌شی تێریزا مەی سه‌رۆك وه‌زیران كردوه.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی بەریتانیا، رۆژنامه‌نوس جۆلیا هارتلی ئاشكرای كردوه، (15) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فالۆن له كاتی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا، گێچه‌ڵی سێكسی پێكردوه، به‌و هۆیه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره له‌ناو په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا له دژی وه‌زیری به‌رگری دروست بوه، به‌هۆیه‌وه ناچار بوه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه.
مایكڵ فاڵۆن، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، دانی به روداوه‌كه‌دا نا کە ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له رابردودا، له ئاستی پێویستدا نه‌بوه.
وەزیری بەرگریی، یه‌كه‌م وه‌زیری كابینه‌كه‌ی تێریزا مه‌یه، كه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی دهكێشێتهوە.
bnamalay barzany u talabany nak har gechaly sexy bgra har jor gechalek haya ba kurdyan krd u dastysh lakar nakeshnawa dashlen ema nabyn ewa damrn.