(سبەی):
پارتی هه‌وڵ ده‌دات په‌رله‌مانتاره‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ش هانا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بات.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوێنێ چوارشه‌ممه شاندێكی په‌رله‌مانتارانی پارتی سه‌ردانی سه‌لیم جبورییان كردوه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌یان كردوه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
جبوری لەوەڵامی پەرلەمانتارەکاندا رایگەیاندوە: باشتروایه ده‌رفه‌تێك بدرێت به په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی، بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ بكه‌ن و به‌پێی ده‌ستور كێشه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پارتی لایه‌نه‌كانی دیکە تۆمه‌تبار ده‌كات به رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بادی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن، بە خیانه‌تکار تۆمەتباریان دەکات.
xaenek u xyanat karek la dunya da mabe Awa bnamalay barzany u partyn.