(سبەی):
لیژنه‌ی بایۆمه‌تری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند؛ هه‌ر موچه‌خۆرێك ناوی له لیستی موچه‌خۆراندا نه‌بێت یان ناوی له لیستی سوردا بێت ئه‌وا موچه‌كه‌ی له مانگی ئابه‌وه راده‌گیرێت.
ئه‌رده‌ڵان سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆكی ژوری عه‌مه‌لیاتی تۆماری بایۆمه‌تری موچه‌خۆران له سلێمانی به(تۆڕی میدیای گۆڕانی) راگه‌یاند: پرۆسه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری موچه‌خۆران به‌رده‌وامه و بۆ دابه‌شكردن و پێدانی موچه‌ی مانگی ئاب به فه‌رمانبه‌ران، هه‌ر موچه‌خۆرێك ناوی له لیستی موچه‌خۆراندا نه‌بو یان ناوی له لیستی سوردا بێت ئه‌وا موچه‌كه‌ی راده‌گیرێت.
وتیشی :”پێویسته موچه‌خۆرانی شارستانی و پۆلیس له فه‌رمانگه‌كانیان له‌سه‌ر لیستی بایۆمه‌تری موچه وه‌ربگرن”.
سه‌رۆكی ژوری عه‌مه‌لیاتی تۆماری بایۆمه‌تری رونی کردەوە کە ئه‌و موچه‌خۆره‌ی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می یان دواكه‌وتن یان هه‌ر هۆكارێكی نه‌زانراو خۆی تۆمار نه‌كردبێت، موچه‌كه‌ی راده‌گیرێت و له مانگی نۆ-وه ناوی له لیستی موچه‌دا ده‌سڕدرێته‌وه و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.