(سبەی):
فراكسیۆنی‌گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌رگریی كردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای خورماتو.
فراكسیۆنی گۆڕان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماده‌ی بون، جەختیان له‌سه‌ر كاركردن بۆ چه‌سپاندنی هه‌مو مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو یاسای بودجه‌دا كراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ رێگریی كردن له‌هه‌ر هه‌نگاوێكی ناده‌ستوری كه له دژی هه‌رێم بدرێت.
ئاماژە بەوە کراوە کە كاریگه‌ریی هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كه‌ی ریفراندۆم هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبێت به هه‌نگاوه ده‌ستورییه‌كان.
سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ركوك قه‌زای خورماتو، جەختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوەتەوە كه هه‌وڵه‌كان له كۆی ئاسته‌كاندا خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك و خورماتو و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان.
هەر لەکۆبونەوەکەدا، فراكسیۆنی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌مو ره‌هه‌نده سیاسی و داراییه‌كانی یاسای بودجه‌ی تاوتوێ كرد، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كاریگه‌ری هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كه‌ی راپرسی هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و له‌وپێناوه‌شدا هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ رێگریی كردن له‌هه‌ر هه‌نگاوێكی ناده‌ستوری.
فراكسیۆنی گۆڕان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، پێویسته راستییه‌كان شه‌فافانه بگه‌یه‌ندرێته خه‌ڵكی كوردستان و رێگه نه‌درێت له‌رێگەی دروشمی جیاجیاوه درێژه به گه‌نده‌ڵییه‌كانی رابردو بدرێت له‌بودجه‌ی حه‌ڵكی كوردستان.