(سبەی):
گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی شەمزینان لە باکوری کوردستان هێرشێکی بەرفراوانیان دژی سوپا و چەکدارانی تورکیا ئەنجامدا و بەهۆیەوە شەش سەرباز و دو جەردەوان کوژران.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە گه‌ریلاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) له‌نزیك گوندی بێسۆسن-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی لە پارێزگای جوله‌مێرگ هێرشێكیان ئه‌نجامداوه.
له هێرشه‌كه‌دا شه‌ش سه‌ربازی توركیا و دو جه‌رده‌وان كوژراون و دو سه‌ربازی دیكه برینداربون.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاندوه؛ برینداره‌كان به هێلیكۆپته‌ر گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ جۆله‌مێرگ و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردوه.
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە؛ تورکیا ژمارەی کوژرا و برینداری راستەقینەی ئەو هێرشەی گەریلا دەشارێتەوە و زیانەکان زۆر لەوە زیاترن کە حکومەت و راگەیاندنەکانی بڵاوی دەکەنەوە.