داهاتی نەوت گەیشتە (5.5) ملیار دۆلار

(سبەی):

وەزارەتی نەوت ئاشکرای کرد؛ مانگی رابردو زیاتر لە (103) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و داهاتەکەی پێنج ملیار و (455) ملیۆن دۆلارە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاستی فرۆش و داهاتی نەوت لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئاشکرا کرد؛ کە (103) ملیۆن و (730) هەزار و (640) بەرمیل نەوت هەناردە کرداوە و داهاتەکەی پێنج ملیار و (455) ملیۆن و (684) دۆلار بوە.

ئاشکرای کردوە؛ رۆژانە سێ ملیۆن و (348) هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و تێکڕای نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوتی خاو (52.595) دۆلاربوە لەمانگی رابردودا.

ئەوە لەکاتێکدا مانگی پێشوتر ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق (97) ملیۆن و (204) ملیۆن و (267) بەرمیل نەوت بو، داهاتەکەی چوار ملیار و (882) ملیۆن دۆلار بوە و تێکڕای نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوت (50.22) دۆلاربوە، بەراورد بەوە مانگی پێشو ئاستی هەناردەکردن و داهاتی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە