(سبه‌ی):
زیاتر له (10) كه‌س له به‌ریتانیا هێرشده‌كه‌نه سه‌ر شڤان ئازاد، كارمه‌نده‌كه‌ی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی لێیانداوه سه‌ر به‌پارتی بون.
له گرته‌یه‌كدا كه له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، شڤان ئازاد، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، شه‌وی رابردو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه له شاری مانجسته‌ری به‌ریتانیا، (١٠) بۆ (١٢) كه‌س هێرشیانكردوه‌ته سه‌ری و لێیان داوه.
ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سانه به ناوی پارتییه‌وه لێیانداوه و پێیان وتوه بۆچی ره‌خنه له پارتی ده‌گرێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و حیزبه.
له كۆتایی ساڵی (٢٠١٥)دا، شڤان ئازاد پۆلیسی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی خۆی و ره‌خنه گرتنی له ده‌سه‌ڵات، له هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازادكرا و دواتر دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاریدا به زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.