(سبه‌ی):
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ناوچه‌ی مانهاتنی شاری نیویۆركی ئه‌مریكای له‌ئه‌ستۆگرت.
رێكخراوی داعش له‌سه‌ر یه‌كێك له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی خۆیه‌وه به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ناوچه‌ی مانهاتنی شاری نیویۆركی له‌ئه‌ستۆگرت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو كه‌سێك به ئۆتۆمبیلێكه‌وه خۆی كرد به‌ناو خه‌ڵكدا له یه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانی ناوچه‌ی مانهاتن، به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س كوژران و (12)ی تریش برینداربون.
داعش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌خستوه‌ته‌ڕو كه به‌ته‌واوه‌تی بیسه‌لمێنێت چه‌كداره‌كانی رێكخراوه‌كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه كه كۆچبه‌رێكی ئۆزبه‌كییه و ته‌مه‌نی (29) ساڵه.