(سبه‌ی):
گاڤین ویلیه‌مسن وه‌زیری نوێی به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌كاره له‌پێشینه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپی داعشه.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مایكڵ فالۆن وه‌زیری به‌رگری پێش‌و به‌هۆی كارێكی ئابڕوبه‌رانه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، دوێنێ ویلیه‌مسن وه‌كو وه‌زیری نوێی به‌رگری ده‌ستبه‌كاربو.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ویلیه‌مسن رایگه‌یاند، شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه وه‌كو وه‌زیری به‌رگری ده‌ستنیشان كراوه و ئه‌وه‌ی پێویسته بیكات به‌رده‌وامبونه له جه‌ختكردن له‌سه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له‌سه‌رو هه‌مو ئه‌و كارانه‌وه‌یه كه ده‌یانكات.