(سبەی):
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت؛ هه‌مو بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له عێراق و سوریا خاپورده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و كاره‌ش مۆڵه‌ت له‌كه‌س وه‌رناگرن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له وته‌یه‌كیدا له ولایه‌تی مانیسای رۆژئاوای توركیا رایگەیاند؛ چه‌ندین شوێن له عێراق و سوریا بونه‌ته په‌ناگه‌ی په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه‌و پێویسته له‌سه‌رمان هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان دژ به وڵاته‌كه‌مان سنورداربكه‌ین و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ش ناچار نین مۆڵه‌ت له‌كه‌س وه‌ربگرین.
له به‌شێكی تری قسەکانیدا ئاماژەی وتی: “به‌وانه ده‌ڵێم كه سه‌رقاڵیان كردوین و ده‌یانوت ئێمه هاوپه‌یمان و ئێمه هاوبه‌شی ستراتیژین، هه‌ر كه‌سێك پشتگیری تیرۆریستان بكات تیرۆریسته”.