(سبەی):
پادشای سعودیه كۆمیته‌یه‌كی نوێ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكده‌هێنێت و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا ژماره‌یه‌ك شازاده‌و وه‌زیر و به‌رپرس و سه‌رمایه‌دار ده‌ستگیركران.
دره‌نگانی شه‌وی رابردو سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه كۆمیته‌یه‌كی نوێی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێ‌نشین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكهێنا، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا به فه‌رمانی ئه‌و كۆمیته‌یه هێزه ئه‌منییه‌كان ژماره‌یه‌ك شازاده‌و به‌رپرسیان ده‌ستگیركرد.
به‌پێی هه‌واڵێکی كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه، له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا (11) شازاده‌و چوار وه‌زیری ئێستای حكومه‌ت و ده‌یان وه‌زیری كابینه‌كانی پێشوی حكومه‌ت هه‌ن، شازاده ئه‌میر وه‌لید بن ته‌ڵاڵ كه سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌ی سعودی و جیهانییه یه‌كێكه له ده‌ستگیركراوه‌كان.
پێشتر پادشای سعودیه وه‌زیره‌كانی دارایی و ئابوری و پاسه‌وانی نیشتمانی له‌كاره‌كانیان دورخسته‌وه و دو كه‌سی تری له شوێنه‌كانیان دانا.