لەم ناوچەیە؛ رۆژانە (163) منداڵ لەدایک دەبن

ساوایەکی تازە لەدایک بو

(سبەی):

کەرتی غەزەی فەڵەستینی گەشەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و بەجۆرێک رۆژانە (163) منداڵ لەدایک دەبن.

بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی باری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئیدارەی فەڵەستین، تەنها مانگی رابردو (5058) منداڵ لەدایک بون و بەتێکڕای (163) منداڵ لە رۆژێکدا و هەمو (10) خولەک جارێک منداڵێک لە دایک بوە.

بەپێی ئامارەکە، لە کەرتی غەزەی فەڵەستین لەماوەی ئەو مانگەدا (242) منداڵ گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش رۆژانە هەشت منداڵ دوای لەدایک بونیان مردون.

فەرمانگەی باری شارستانی ئاشکرای کردوە؛ رۆژ بەڕۆژ رێژەی لەدایک بون زیاتر دەبێت بەجۆرێک مانگی رابردو (541) منداڵ زیاتر لە مانگی ئەیلول لەدایک بون.

بەپێی ئامارەکە؛ مانگی ئەیلول (4517) منداڵ لەدایک بون و بەوەش رێژەی لەدایک بون بەڕێژەی (10%) زیادی کردوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە