“ئابوری سەربەخۆ شکستى هێنا”

زانا رۆستایى

(سبەى):

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران جەخت لەوە دەکاتەوە کە “ئابوری سەربەخۆ”ی هەرێم شكستیهێنا و هۆکارەکەشى بۆئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەو بڕیارە بە کۆدەنگى و بەشێوەى زانستى و لەپێناو بەرژوەندى گشتیدا گەڵاڵە نەکرا، بەڵکو بۆ بەرژەوەندى چەند کەسێک بو.

زانا رۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (تۆڕى میدیای گۆڕان)ى راگەیاند؛ بڕیاری ئابوری سەربەخۆی هەرێمی كوردستان، ئامانجەكەی پاراستنی بەرژەوەندی چەند كەسێك بوە‌ و لە كاتێكدا ئەو بڕیارە درا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بنەمایەكی ئابوری سەربەخۆی تێدا نەبو، لەبەرئەوە شكستیهێنا ‌و گەورەترین زیانی بە هەرێمی كوردستان گەیاند.

ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەو بڕیارە بێ دیراسە و لێکۆڵینەوە دراوە و بڕیارێکى سەرپێى و بەرژەوەندى چەند کەس و لایەنیک بو، باس لەوەش دەکات سەربارى ئەو بڕیارە هەڵەیەدەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان نەیانتوانیوە سیاسەتێکى باس لە بەرژەوەندى تەواوى خەڵکى کوردستان پەیڕەو بکەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە