(سبەی):
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت بڵاوی کردەوە؛ چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵگریی رۆژئاوایی هۆشدارییان داوه‌ته سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له‌وه‌ی كه هه‌وڵ هه‌یه بۆ تیرۆركردنی.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای ده‌كات؛ ئه‌و ئاژانسه هه‌واڵگرییه رۆژئاواییانه سه‌عد حه‌ریریان ئاگاداركردوه‌ته‌وه لوبنان به‌جێبهێڵێت و ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، چونكه پیلانێك له ئارادایه بۆ تیرۆركردنی.
پشتبه‌ستن به زانیارییەکانی ئەو سه‌رچاوانه؛ پێشبینی دەکرێت سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی لوبنان، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکەی بمێنێته‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه.
هاوکات، كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی بڵای كردوه‌ته‌وه؛ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵێك هه‌بوه بۆ تیرۆركردنی سه‌عد حه‌ریری، به‌ڵام پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
رۆژی هه‌ینی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، به‌یروتی به‌ره‌و ریاز به‌جێهێشت و رۆژی شەممە له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.