(سبەی):
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدەگەیەنێت؛ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد سیاسین نه‌ك سه‌ربازی و دەشڵێت: به‌كارهێنانی هێز له كێشه‌كانی ئێستا پێشێلكردنی ده‌ستوره.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد به گفتوگۆ چاره‌سه‌رده‌كرێن نه‌ك به‌رێگاچاره‌ی سه‌ربازی.
ئاماژەی بەوەشکرد، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد سیاسین نه‌ك سه‌ربازی.
باسی لەوەشکرد، له دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غداد نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك.